ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەت بۆ بەغدا تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەت بۆ بەغدا تاوتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەت بۆ بەغدا تاوتوێ دەکات

ئاب 9, 2023 10:58
ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەت بۆ بەغدا تاوتوێ دەکات
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و بەگوێرەی خشتەی كاری كۆبوونەوەكەش، گفتوگۆ لەبارەی دو بابەتەوە دەكرێت یەكەمیان ئەنجامی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە.

 

لە تەوەرەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی سەردانەكەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد تایبەت بە گەڵالەكردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.

 

لە تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەدا رەشنووسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی كەسانی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتەباڵاكان) لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2011، دەخرێتەڕوو.

En az 10 karakter gerekli