دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی حەج دەکەن، داوا لە براوەی تیروپشکی حەجی ئەمساڵ و ساڵەکانی رابردوو دەکەن سەردانی نووسینگەکانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکان، هەروەها لیژنەی تایبەت رەوانەی سعوودییە دەکەن بۆ ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە پێشوازی حاجیان.
دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دەست دەکرێت بە ئامادەکارییەکانی وەرزی حەجی نوێ، داوا لە براوەی تیروپشکی حەجی ئەمساڵ و ساڵەکانی پێشوو دەکەن سەردانی نووسینگەکانی دەستەی حەج و عومرەی پارێزگاکان بکەن، بە مەبەستی نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژی 4ی مانگی تشرینی یەکەم دەست بە نوێکردنەوەی تۆماری حاجییانی ئەمساڵ دەکرێت، چەند لیژنەیەکی سەر بە دەستەی حەج و عومرە، دەچنە سعودییە بە مەبەستی ئامادەکاری و پێشوازی کردن لە حاجییانی ئەمساڵی عێراق.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە وەرزی حەجی ساڵی رابردوو پلەی یەکەمی لە نێون نێردەکانی جیهان بەدەستهێنا، ئەو ریزبەندییەش لەلایەن کاربەدەستانی سعوودییە رێکخرابوو.