پەرلەمانتارێک: بەغداد مووچەی 7 و 8 دەنێرێت

پەرلەمانتارێک: بەغداد مووچەی 7 و 8 دەنێرێت

ئاب 13, 2023 18:46
پەرلەمانتارێک: بەغداد مووچەی 7 و 8 دەنێرێت
0

لایک

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو كۆتایی مانگ، حكومەتی عێراق هەردوو مووچەی مانگی 7 و 8 دەنێرێت.

ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی بۆ میدیای حزبەكەی راگەیاندووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوسدتان سەردانی بەغداد بكاتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو شاندەی هەرێم دواین داتا و زانیارییەكان لەبارەی داهاتەوە رادەستی بەغدا دەكەن.

وتیشی، “لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە مووچەی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت و تاوەكو كۆتایی مانگ مووچەی هەردوو مانگەكانی 7 و 8 رەوانە دەكرێت”.

En az 10 karakter gerekli