به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی تاوەباران و بروسکە، سبه‌ی هه‌ینیش كه پێشبینی ده‌كرێت یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ رێژنە باران و بروسکە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی تاوەباران و بروسکە بەشێوەى لابەلا لەناوچەکانی هەرێم کە لەناوچە شاخاویەکان کاریگەری زیاتر دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و خێرایی با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت و لەناوچەکانی باشوری رۆژئاوای هەرێم چالاک‌تر دەبێت بۆ سەروی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا.
كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردووه، سبەی هەینی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ رێژنە باران و بروسکە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەبارێت، پاشان کاریگەری بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی باکور بڕی دابارین لەم ناوچە یە مام ناوەند بێت، بۆ کاتەکانی شەودا کەشە جێگیر دەبێتەوە.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سبه‌ی پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە (3-4) پلە، خێراىی با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.