لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردە چەند باندێک دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردە چەند باندێک دەستگیرکران

لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردە چەند باندێک دەستگیرکران

نیسان 30, 2023 18:34
لەسەر سکاڵای وەزارەتی پەروەردە چەند باندێک دەستگیرکران
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، چەند باندێکی فریودەری قوتابیان بۆ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گزیکردن لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30ـی نیسانی 2023) لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، لەسەر سکاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە، چەندین باندی فریوودەریان دەستگیرکردووە، کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قوتابیانیان فریوداوە بە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گزیکردن (غش).

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری، سکاڵاکاردەبین لەسەر هەر کەس و باندێک، کە بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیکردنەوەکان بکات و رووبەڕووی دادگایان دەکەینەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ دامودەزگا پەروەردەییەکان لە سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکان.

En az 10 karakter gerekli