محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رافل یاسین خزەیر، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق، رافل یاسین خزەیر، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی-یەوە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکارەکەی بکات.
ھاوکات بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە میدیای عێراقدا بڵاوکراوەتەوە، عەممار سوبحی خەلەف لە شوێنی رافل یاسین خزەیر بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دانراوە.
رافل یاسین خزەیر لە نیسانی 2020، کرابووە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و بۆ ماوەی سێ ساڵ و سێ مانگ ئەو پۆستەی بەڕێوەبرد.