سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات

سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات

تشرینی دووه‌م 18, 2023 11:14
سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات
0

لایک

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سبەی شەممەی دیاریکرد بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر بنەمای داوای 50 پەرلەمانتار، بەبێ ئەوەی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.

رۆژی هەینی (17ـی تشرینی دووەمی 2023) فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای ماددەی 58ـی دەستوور کە ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر داوای سەرۆککۆمار، سەرۆکوەیزران، سەرۆکی پەرلەمان یاخود 50 پەرلەمانتار دەکرێت داوا لە پەرلەمان بکرێت بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی، کە کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بەو پرسەی بانگهێشتەکەی بۆ داواکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوایەکی لە زیاتر لە 50 پەرلەمانتاراوە پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە رۆژی شەممە (18ـی تشرینی دووەمی 2023) بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردن.

هەرچەندە بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد.

En az 10 karakter gerekli