رێکخراوی مانگی سووری عێراقی رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون لە پارێزگای دیوانییە چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
ئاگر لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانییە کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگاکە ئاڕاستە کران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە لەلایەن پۆلیس و تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگای دیوانییەوە ئەنجامدراوە، ئاگرەکە لە ئەنجامی شۆرتی کارەبا کەوتەووەتەوە.
لەو بارەیەوە رێکخراوی مانگی سووری عێراقی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەوڵی تیمەکانیان 150 منداڵ و زیاتر لە 190 هاوەڵی نەخۆشەکانی ناو نەخۆشانەکە رزگارکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا چوار منداڵ لە ئەنجامی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە گیانیان لەدەستداوە.