نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، کە بە سەردانێک لە ئیماراتە، رۆژی سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “گفتۆیەکی جدی لەنێوان ئێمە و یەکێتی هەیە. ئێمە لەسەر رێچکەیەکی دروست بۆ پێکهێنانی حکومەت دەڕۆین.”
هاوكات سەرۆکی هەرێم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە کە پێکهێنانی حکومەت بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت و وتی، “گفتوگۆی ئێمە بۆ ئەوەیە بەزووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت، هیچ نییەتێک نە لەلایەن ئێمە نە لەلایەن یەکێتییەوە بۆ دواخستنی پێکهێنانی حکومەت نییە.”