سوودانی: بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین

سوودانی: بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین

تشرینی دووه‌م 18, 2025 13:19
سوودانی: بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین
0

لایک

سوودانی، لە کۆڕبەندی ئاشتی، سەبارەت بە پێکهێنای حکومەت دەڵێت، کاتێکی دەستووری پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەت و، پێویستە یاسای باشتر دابڕێژین و لە ئەمڕۆوە دەستدەکەین بە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتییەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆڕبەندی ئاشتی وتی، لەگەل لایەنەکان قسەدەکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و مافی دەستوری هەموو لایەنەکان دەپارێزن بە رێڕەوێکی دیموکراسی و وتیشی، بۆشاییەک هەیە لە پەرلەمان و پێویستە لە لایەن نوێنەرانی خەڵک پڕبکرێتەوە و نوێنەرایەتی خەڵک بکەن و بتوانن ئەو بۆشاییانە پڕ بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیالۆگێکی بەهێز هەیە لە نێوان هەرێم و بەغداد و ئەو کێشانەی هەیە هەندێک کێشەی تەکنیکی و هەماهەنگی هەیە لە نێوانیان و هەوڵدەدەن بۆشاییەکان پڕ بکەنەوە.

دەشڵێت، کاریان کردووە لەسەر کەمکردنەوەی ئاڵەنگەریەکان و سەبارەت بە گرێبەستی نەوت و یاسای ناوبژیوانیکردن دەڵێت، هەموو ئەوانە کێشە نەبوون لە ماوەی ئەم کابینەیە، بە گفتوگۆکردن دەتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، دڵنیای دەدات حکومەتی عێراق پێویستیەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە هەمان ئاستی ناوچەکانی تری عێراق دادەنێت و کێشەی خەڵکی هەرێمی وەک هەموو کێشەی بەشەکانی تری عێراقە.

En az 10 karakter gerekli