نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، هەواڵی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆی لە پارێزگای کەرکووک پێگەیشت کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوودانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەپەلە پەیوەندی بە خێزانی قوربانییانەوە بکەن و هەموو جۆرە پاڵپشتی و چاودێرییەکی پێویستیان پێشکەش بکەن.
هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕووداوەدا، سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر گرتنەبەری تەواوی ڕێکارە یاساییەکان کردەوە و داوای کرد بە وردی پشکنین بۆ مەرجەکانی سەلامەتی و ئامان بکرێت.
هەروەها جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی توندی ڕێسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوە ناخۆشانە بگیرێت و گیانی هاووڵاتییان پارێزراو بێت.