سوودانی و کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی هەرێم یاسایی و دادپەروەرانە بێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی و کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی هەرێم یاسایی و دادپەروەرانە بێت

سوودانی و کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی هەرێم یاسایی و دادپەروەرانە بێت

نیسان 8, 2024 22:35
سوودانی و کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی هەرێم یاسایی و دادپەروەرانە بێت
0

لایک

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکی کۆمسیۆن و سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتکرایەوە کە کێشەکانی بەردەم کۆمسیۆن چارەسەربکرێت و لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم وردبینی لەسەر جێبەجێکردنی یاسا بکرێت تا هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم رێکبخرێت.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووە و گفوتگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد.

لە راگەیەندراوی نوسینگەی سوودانی ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکە باس لە هەوڵ و رێکارەکانی کۆمسیۆن لە بارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها جەختکرایەوە لەوەی پێویستە هەموو ئەو کێشانە چارەسەر بکرێت کە رووبەرووی کاری کۆمسیۆن دەبێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەو کۆبوونەوەیە وردبینیکردن لە میکانیزمە یاساییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە، لە پێناو بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دوپاتکرایەوە.

En az 10 karakter gerekli