ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان – عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر (ئەربیل) و عەمان تاوتوێ دەکەن.
رۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند: “نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته عه‌مانی پایته‌ختی شانشینی ئوردنیی هاشمی”.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان – عێراق، نێچیرڤان بارزانی لە عەمان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووه‌م، کوڕی حسێن، شای ئوردن کۆده‌بێته‌وه و پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێم له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ ده‌که‌ن.
هەروەها بەگوێرەی بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان – عێراق: نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.