پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

ئازار 26, 2023 10:20
پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشداربن لە پرۆسەی پشکنینی تەکنیکی بۆ تەنکەرەکانی گواستنەوەی گازی شل LPG لە شاری هەولێر.

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، “ئاگاداری بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێ بەشداربن لە پرۆسەی پشکنینی تەکنیکی بۆ تەنکەرەکانی گواستنەوەی گازی شل LPG لە شاری هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەبەستی تۆمارکردنیان و بەشداریان لەو پرۆسەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بکەن لە بەرواری 26/3-2023 بۆ ماوەی 15 رۆژ تا بەرواری 10/4/2023”.

پارێزگای هەولێر لەو راگەیەندراوەدا ئەوەشی روونکردووەتەوە، “لە ماوەی دیاریکراویشدا هەر تانکەرێک ئەگەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەکات مافی گواستنەوەی غازی شلی نابێت”.

En az 10 karakter gerekli