پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ كۆبونهوهی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، بهڵام بههۆی ناڕهزایی لایهنه سیاسییهكانهوه دهنگدان لهسهر بە پارێزگابونی هەڵەبجە دواخرا، ئهوهش سێیهمین جاره كه دهنگدان لهسهر ئهو پڕۆژه یاسایه دوادهخرێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بەمیدیاکانی راگەیاند، لەکۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاردراوە، بڕگەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەکارنامەی دانیشتنی ئەمرۆ هەڵبگیرێ.
شێروان دووبەردانی وتیشی، بڕگەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیراوە.
بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری هەڵگرتنی ئەو بڕگەیە دەگەڕێتەوە بۆ رێکنەکەوتنی فراکسیۆنەکان بۆ کۆدەنگی لەسەر دەنگدان لەسەر ئەو بڕگەیە، چونکە بەشێکی فراکسیۆنە شیعی و سوونیەکان بەمەرج ئامادەن دەنگ لەسەر ئەو برگەیە بدەن.
وابڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە (30ـی ئەیلوولی 2023)، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، دوای ئەوە چەندین جار بەهۆی ناڕازیبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار لە دانیشتنەکانی رابردوو دواخراوە.