راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە رایگەیاند، بە نیازن لە پارێزگاکانی بەسڕە و نەینەوا هێڵی میترۆ دروست بکەن و شەمەندەفەری یەک هێڵیش لەو پارێزگایانەی دانیشتوانیان کەمە دروست دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ناسر ئەسەدی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە رایگەیاند، شەمەندەفەری رێگا نەجەف – کەربەلا بوووەتە ئامرازێکی سەلامەت بۆ ئەو سەردانیکەرانەی روو لەو دوو شارە دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، خێرایی شەمەندەفەری نەجەف – کەربەلا 240 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن سەرنشین دەگوازێتەوە، هەروەها هێڵی میترۆی بەغداد خێرای لە کاتژمێرێکدا دەگاتە 80-140 کیلۆمەتر و رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 250 هەزار سەرنشین دەگوازێتەوە.
ئەوەشی خستەروو، بە نیازن لە پارێزگاکانی بەسڕە و نەینەوا میترۆیەک دابمەزرێنن و هەروەها بە نیازن لەو پارێزگایانەی دانیشتوانیان کەمە شەمەندەفەری یەک هێڵ دابمەزرێنن.