سەرۆکی دەستەی دەسپاکی رایدەگەیەنێت، 400 ملیار دیناری عێراقی لە پارە دزراوەکانی دەستەی باج کە بە دزی سەدە ناسرابوو گەڕێندرایەوە گەنجینەی دەوڵەت.
حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند: دەستەکە کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی تەواوی پارە دزراوەکەی دزی سەدە و لیستی تۆمەتبارەکان لە زیادبووندایە.
لە دێژەی قسەکانیدا حەنون دەڵێت: دەستەی دەسپاکی چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەلایە و بەشێکییان نهێنین و ناتوانین ئاشکرای بکەین لە ترسی ئەوەی تۆمەتبارەکان رابکەن و پارەکەشمان لەدەست بچێت.