ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 10ـی ئاداری 2025، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، ” رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی لە گشت پێکھاتەکان پیرۆز بێت”.
ئایدن مەعروف لە دڕیژەی پەیامەكە ڕاشیگەیاند، “رۆژی 10ـی ئاداری هه‌موو ساڵێک رۆژی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌رێمی كوردستان ، پێكهاته جیاوازه‌كان جلوبه‌رگی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌پۆشن”.
هاوكات وەزیری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ” ڕێزلێنان لە کلتوور ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌نه‌ته‌وه جۆربه‌جۆره‌کان ته‌با و ده‌ست له‌نێو ده‌ستی یه‌کتر، پێکه‌وه بۆ پێشچوونی داب و نەریتی مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو بنێن”.
لەكۆتاییدا دووباره ڕۆژی جلی نەتەوەیی لە گشت پێکھاتەکان پیرۆز دەكات