بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێێ ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆ، دواخرا تا ئەو کاتەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەکی پەیوەندیدارەوە بڕیار دەدات.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێناو دەنگدان بە برگەی یەکەمی دانیشتنی ئەمرۆ کە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بوو کۆبوونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت، تا ئەو کاتەی سکاڵاکانی دادگای فیدڕاڵی پەیوەست بەو پڕۆسەیە یەکلایی دەکرێتەوە.
لە ماوەی رابردوو دانیشتنێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری و شەعلان کەریمی کاندیدی حزبی تەقەدووم زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەسهێناوە و دەنگدان خرایە گەڕی دووەمەوە.
بەڵام بەهۆی ناکۆکی سیاسی دەرەوەی پەرلەمان دانیشتنەکە هەڵگیرا و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵنەبژێرا، هاوکات شەعلان کەریم کاندیدی حزبی تەقەدوم لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر تۆمارکرا بە تۆمەتی “پشتیوانیکردن لە حزبی بەعس”، هەروەها موحسین مەندەلاویش سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، لەسەر ئەوەی “پێشێلکاری لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کردووە”.