هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ماتۆڕسکیلەوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ماتۆڕسکیلەوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ماتۆڕسکیلەوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ماتۆڕسکیلەوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، هەندێك لەو بەڵگەنامانەی کە لەکاتی کڕینی ماتۆڕسکیل بەناوی مەنەفێستەوە پیشان دەدرێن، ساختەن و کاریان پێناکرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر وێنەی هەندێك لەو بەڵگەنامە ساختانەی بڵاوکردەوە، کە بەناوی مەنەفێستەوە دەدرێت بەو کەسانەی ماتۆڕسکیل دەکڕن و گوتی: بازرگانەکان تەنیا بە مەبەستی فێڵکردن پێتانی دەدەن.

فازڵ حاجی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، تەنیا ئەو ماتۆڕسکیلانە بکڕن کە مەنەفێستی هەرێمی کوردستانیان هەیە، چونکە ئەوانە بێ هیچ گرفت و کێشەیەك تۆماردەکرێن و دەستیان بەسەردا ناگیرێت.

هاتووچۆی هەولێر ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکانی دەستپێکردووە و لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو، “کێشەمان لەگەڵ بوونی ماتۆرسکیل نییە، ماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی دیکەی گواستنەوە، بەڵام کێشەمان لەگەڵ بوونە نایاساییەکەیانە کە سەرجەمیان بێ تابلۆن و تۆمارناکرێن، چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان”.