وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: 80%ی خێزانه‌كانی هه‌رێم نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: 80%ی خێزانه‌كانی هه‌رێم نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: 80%ی خێزانه‌كانی هه‌رێم نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌

كانونی دووه‌م 2, 2024 14:48
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: 80%ی خێزانه‌كانی هه‌رێم نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌
0

لایک

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، ” لە هەولێر زیاتر لە 90 ملیۆن لیتر دابەشکراوە، لە سلێمانی نزیکەی 72 ملیۆن لیتر و لە دهۆکیش نزیکەی 44 ملیۆن لیتر دابەشکرداوە”.

راشیگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون، کە دەکاتە رێژەی زیاتر لە 80%ـی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان، ئەویش هەولێر نزیکەی 94% سلێمانی نزیکەی 69% دهۆک زیاتر لە 79%.ـە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەموو رێکارەکانی بۆ هێنانی نەوتی سپی تەواو کردووە، کە عێراق بڕیاری ناردنی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داوە، هەموو هەوڵەکانیشی بۆ خێراکردن و جێبەجێکردنی پرۆسەکە بەگەڕخستووە.

En az 10 karakter gerekli