نێچیرڤان بارزانی: بەهیچ شێوەیەک نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی: بەهیچ شێوەیەک نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان

نێچیرڤان بارزانی: بەهیچ شێوەیەک نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان

كانونی دووه‌م 8, 2024 14:28
نێچیرڤان بارزانی: بەهیچ شێوەیەک نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان
0

لایک

سەرۆکی هەرێم ئەمڕۆ لە کۆنسوڵخانەی ئێرانەوە بۆ رۆژنامەوانان دوا و رایگەیاند پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی باشە و، “جەختیش دەکەینەوە لەوەی نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 8-1-2024) لەدوای بەشداریکردن لە پرسەی قوربانییانی تەقینەوەکانی شاری کرمان لە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد.

نێچیرڤان بارزانی وتی “داعشی تیرۆرست، دیاردەیەکی ناوچەییە و لە ناوچەی ئێمەدا هەیە، لەگەڵ ئێران جەختمان لەوە کردووەتەوە؛ دەبێت بەردەوام بین لە هاوکاری و ئیشکردن لەگەڵ یەکتر بۆ بنبڕکردنی ئەو تیرۆرستانە.”

لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بە بیری خۆمان دەهێنینەوە؛ لەم چەند ساڵەی رابردوودا، كە داعش هات، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی عێراق و یارمەتیی هەرێمی كوردستانی دا و دووپاتمان لەوە كردەوە و سوپاسمان كردن بۆ هەموو ئەو یارمەتییانەی پێشكه‌ش به‌ عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە لەوەی “ئێمە، لە رابردوو و ئێستاش تەئکیدمان لەوە کردووەتەوە؛ بەهیچ شێوەیەک نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان بەتایبەتیش بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.”

En az 10 karakter gerekli