فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگهیاند، لەسەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووشهممهی داهاتوو لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و لەسەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، (18ـی ئەم مانگە) لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
18ـی كانوونی یەكەم، كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو رۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، پشووەكە هەمو دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و رۆژی سێشەممە 19ـی مانگ، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگە فەرمییەكان دەستپێدەكاتەوە.