وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ کۆتایی هێنان بەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر هێڵی ئاسمانی عێراق. دەشڵێت “بۆ کڕینی ژمارەیەک فڕۆکەی پێشکەوتوو رێککەوتنیان لە گەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا واژۆ کردووە”.
یەکشەممە نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوی عێراق بڵاوی کردەوە، وەزارەتی گواستنەوە بۆ کڕینی ژمارەیەک فڕۆکە رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ و کۆمپانیای ئەێرباس واژۆکردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئێستا عێراق چوار فڕۆکەی لەلایەن کۆمپانیای بۆینگ لە کۆی 16 فڕۆکەی داواکراو بەدەست گەیشتووە، هەروەها چوار فڕۆکەی دیکەی لە کۆمپانیای ئەێرباس لە جۆری ئەێرباس 2020 لە کۆی پێنج فڕۆکە بەدەست گەیشتووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەگوێرەی رێککەوتن لەگەڵ دوو کۆمپانیاکە تاکو ساڵی 2027، چەندین فڕۆکەیی پێشکەوتوو و نوێ کە ژمارەیان 31 فڕۆکەیە رادەستی عێراق دەکەن.
لەبارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا ئاماژە بەوەشکراوە، بە سەرۆکایەتی رەزاق سەعداوی شاندی عێراق بەردەوامە لە گفتوگۆکردن بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراق هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لە وڵاتانی ئەوروپا دیدار و دانوستاندنەکانیان بەردەوامە.
لە کانونی دووەمی ئەمساڵ ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنێکیان لەگەڵ ئەمەریکا بەمەبەستی کڕینی فڕۆکەی ئێف 16 ئەنجام داوە. وتیشی، پارەی کڕینی فڕۆکەکانیشیان رادەست کردووە.