هادی عامری: کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بچنە دەرەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هادی عامری: کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بچنە دەرەوە

هادی عامری: کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بچنە دەرەوە

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023 19:59
هادی عامری: کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بچنە دەرەوە
0

لایک

ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق رێکاری پێویست بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق بگرێتە بەر، جێگای شەرمەزارییە دوای ئەو هەموو سەرکەوتنە دەزگا ئەمنی و سەربازییاکانیان پێویستی بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێت و دەشڵێت، “بەئامانج گرتنی هێزە ئەمریکییەکان لە هەریر و عەین ئەسەد کاردانەوەیەکی ئاساییە.”

هادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی لە عێراق بچنە دەرەوە، چونکە هیچ هۆکارێک و پێویستییەک نەماوە بۆ مانەوەیان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بمێننەوە، ئەوا پێشبینی ناکرێت توانا سەربازییەکانی سوپای عێراق و دامەزراوە ئەمنییەکانی دیکە بەرەوپێش بچێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، جێگای شەرمەزارییە دوای ئەو هەموو دەستکەوت و سەرکەوتنە گەوەرانەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە جەنگی دژ بە داعش بەدەستی هێنا، پێویستیان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەبێت.

هادی عامری باسی لەوەشکردوە، لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە هەموو رێکارێکی پێوست بۆ دیاریکردنی خشتەی کاتی، بۆ چونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بگرێتە بەر.

روونیشیکردەوە، دوای ماوەیەک لە هێمنی، دبارە بەئامانجگرتنی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەریر لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق دەستی پێکردەوە، ئەوەش کاردانەوەیەکی ئاساییە بەرامبەر وڵاتانی ئەمریکا و هەندێک وڵاتانی ئەوروپا و قەوارەی زایۆنی، ئەویش بەهۆی ئەو توند و تیژییەی بەرامبەر خەڵکی غەززە دەیگرنە بەر.

En az 10 karakter gerekli