دادگەی فیدراڵی: کورسیی پێکهاتەکان نادەستوورییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  •  دادگەی فیدراڵی: کورسیی پێکهاتەکان نادەستوورییە

 دادگەی فیدراڵی: کورسیی پێکهاتەکان نادەستوورییە

شوبات 21, 2024 14:33
 دادگەی فیدراڵی: کورسیی پێکهاتەکان نادەستوورییە
0

لایک

دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم بەشێوەی فرەبازنەیی بەڕێوەدەچێت و نابێت لەچوار بازنەش کەمتربێت. بڕیاریشی بە نادەستووریبوونی ژمارەی کورسی کوتاکانیشی دا؛ بەوپێیەش ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان لە 111 ئەندامەوە بۆ 100 ئەندام کەمکرانەوە.  

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگەی فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەی یاسایی خۆیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پەرلەمانی کوردستان 100 کورسی دەبێت بەشێوەی فرە بازنەیی دەبێت و دەبێت رێژەی 30٪ کورسییەکان بۆ ژن بێت بەپێچەوانەوە نادەستووری دەبێت و هەڵدەوەشێتەوە.

باسی لەوەش کرد، هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەبێت لە چوار بازنە کەمترنەبێت. دەشڵێت، ” هەر قەوارەیک بیەوێت مافی هەیە لیست بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم پێشکەش بکات و ریگەش لە ئازادی هیچ پەرلەمانتار و لیستیک نەگیرێت”.

دەشڵێت، بۆ هەڵبژاردنی هەرێم، هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 ، دهۆک 25، هەڵەبجە سێ کورسی دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لەسەر پرسی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بڕیاریدا، دابەشنەکردن و دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی کاربەرێکەرەوە پێشێلکارییە بەرامبەر بە مافی مووچەخۆران و دەبێت هەردوو حکومەتەکە بگەنە چارەسەرێک. وتیشی ” خەرجی پرسی هەناردەی و نەوت مووچەخۆران لەلایەن بەغدا وهەرێمەوە دەگیرێتە ئەستۆ”.

ئاماژەی بەوەش کرد، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێویستە بڕیاربدەن لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ هیچ قەرزێک و دواخستنێک.

En az 10 karakter gerekli