باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق: بەردەوامدەبین لە چاکسازی لە کەرتی بانکی عێراقدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق: بەردەوامدەبین لە چاکسازی لە کەرتی بانکی عێراقدا

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق: بەردەوامدەبین لە چاکسازی لە کەرتی بانکی عێراقدا

كانونی دووه‌م 23, 2024 22:20
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق: بەردەوامدەبین لە چاکسازی لە کەرتی بانکی عێراقدا
0

لایک

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگەیاند، لەگەڵ عێراقدا کاردەکەن بۆ بنیادنانی متمانە بۆ کەرتی بانکی عێراق. دەشڵێت، “بەردەوام دەبین لە چاکسازی کردن لە کەرتی بانکی عێراق.”

ئەمڕۆ سێشەممە ئەلینا رۆمانۆسکی لە راگەیاندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەگەڵ عێراقدا بۆ باشترکردنی کەرتی بانکی و گەراندنەوەی متمانە بۆ دامەزراوە داراییەکان.

ئەوەشی خستووتەروو، لە دوو ساڵی رابردوودا ئەو سپاردانەی هاوڵاتیان لای بانکە بازرگانییەکانی عێراق دایانناوە بە رێژەی 37٪ زیادی کردووە.
دەشڵێت، “لە ساڵی 2021 بۆ 2022 ژمارەی ئەو کەسانەی کە خاوەنی هەژماری بانکین لە عێراق بە رێژەی 31٪ بەرزبووەتەوە و ئەوەش پێشکەوتنێکی بەرچاوە.”

ئەلینا رۆمانۆسکی جەختی لەوەش کردووەتەوە، خزمەتگوزاری بانکی مۆدێرن رێگە بە وەبەرهێنانی بیانی زیاتر دەدەن لە عێراق لەگەڵ پاراستنی پارە لە دزەکردنە داراییەکان و زیانمەند بوون.

En az 10 karakter gerekli