سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاوێژکاری کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا، پاتریک دۆرێل ڕایگەیاند: “هەولێر بەپێی دەستوور و سیستەمی فیدراڵیی، هه‌ميشه ئاماده‌یە کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات”.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی کردووە له ڕاوێژکاری کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا، پاتریک دۆرێل.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوهڕوانكراوەکەى سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن بۆ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێم، ئاڵوگۆڕ کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان کردووەتەوە له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌يان به ڕۆڵ و به‌شداريى كاراى فه‌ره‌نسا کردووە له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژبە داعش، هه‌روه‌ها هاوڕابوون له‌سه‌ر بايه‌خ و پێويستيى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق له‌م قۆناغه‌دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوەیش کراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی دۆخى ناوخۆى هه‌رێم، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى تهبايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێم و يه‌كده‌نگى و يهكههڵوێستييان له به‌غدا كردووە، هه‌روه‌ها باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن و پشتگيريى فەڕه‌نسا له عێراق و هه‌رێم دهربڕىوە، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانيش له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپاتى كردووەتەوە كه هه‌رێم به‌پێى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، هه‌ميشه ئاماده‌ى چاره‌سه‌رييه.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەیشدراوە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کراوە لەبارەی دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێم، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش له عێراق و سووريا، هەروەها دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتیی.