هاتووچۆی هەولێر: سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 150 مەتری بەکاردەخرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاتووچۆی هەولێر: سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 150 مەتری بەکاردەخرێن

هاتووچۆی هەولێر: سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 150 مەتری بەکاردەخرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2023 18:50
هاتووچۆی هەولێر: سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 150 مەتری بەکاردەخرێن
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 150 مەتری دەخرێنەکار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

 لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە: “لە ئەمڕۆ 2023/10/26 تاکو 2023/11/2 کاتژمێر 12ی شەو، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ-ی چاودێری خێرایی لەسەر  شەقامی 150 مەتری خێرا بەکاردەخرێت، وەکو تاقیکردنەوە، لە دوای ئەو بەروارە دەستدەکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی”.

ئەمە لە کاتێکدایە لە شەوی 21ی ئەم مانگە سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بەکارخران، زۆرترین خێرایی110 یە، بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک، بۆ بارهەڵگریش خێراییەکەی 80یە لەو شەقامە.

شایەنی باسە دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لــە رۆژی چـوارشەممەوە، 25-10-2023 تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، 1-11-2023، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی رێگەی هەولێر – پیرمام لە بازگەی هەولێر تاوەکو پشت تونێلی پیرمام وەکو ‘تاقیکردنەوە’ بەکاردەخرێن و لە دوای ئەو بەروارە دەستدەکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچی.

 

 

 

 

En az 10 karakter gerekli