دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاگادارییەکی ئاڕاستەی براوەی تیروپشکی حەجی ساڵی 2020-2021 کرد بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ داوا لە براوەی تیروپشکی حەجی ساڵی 2020-2021 دەکەین سەردانی نوسینگەکانمان بکەن بۆ ڕادەستکردنی پاسپۆرتەکانیان.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا دەستەی حەج دەڵێت: نوسینگەکانمان لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان کراوەن و پاسپۆرتی ئەو کەسانە وەردەگرن تا رۆژی یەکشەممەی داهاتو کە دەکاتە 7ی ئایاری ئەمساڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی کە دوا دەکەون لە پێشکەشکردنی مامەڵە و پاسپۆرتەکانیان خۆیان بەرپرسن و گەشتی فەریزەی حەجەکەیان دەکەوێتە ساڵی داهاتووەوە.
دەستەی حەجی عێراق لە کۆتاییدا وتی: نوسینگەکانمان لە پشووەکانی هەفتە و پشووە فەرمییەکان پێشوازی لە هاووڵاتییان دەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.