کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە کاندید و هاوپەیمانى و لیستەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق ئەنجامدا و بەرەی تورکمانی بە ژمارە 149 بەشدارى لەو پرۆسەیەدا دەکات.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان عێراق رایگەیاند؛ هەمو هەوڵێک دەدەن تا هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە 886 کاندید و دوو هاوپەیمانى و 10 حیزب بەشدارن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق.
ژمارەى لیست و هاوپەیمانێتییەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق:
بەرەى تورکمانى 149
بزوتنەوەى گۆڕان 114
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان 129
یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان 148
هاوپەیمانى هەرێمى کوردستان 133
بزوتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى کوردستان 123
رەوتى هەڵوێست 161
هاوپەیمانى نیشتیمانى 162
لیستى سەردەم 164
بەرەى گەل 169
نەوەى نوێ 157