77 هەزار و 120 فەرمانبەر لە هەولێر(ئەربیل) ناویان بۆ پێدانی زەوی گەڕاوەتەوە

77 هەزار و 120 فەرمانبەر لە هەولێر(ئەربیل) ناویان بۆ پێدانی زەوی گەڕاوەتەوە

شوبات 17, 2025 09:06
77 هەزار و 120 فەرمانبەر لە هەولێر(ئەربیل) ناویان بۆ پێدانی زەوی گەڕاوەتەوە
0

لایک

رۆژی یەکشەممە، ڕێكەوتی 16ـی شوباتی 2025، سەربەست مەولوود جەمیل، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و ئامادەکردنی فۆرمی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، ” ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ پێدانی زەوی بە 236 هەزار و 627 فەرمانبەر لە وەزارەتە جیا جیاکان، بەشێوەیەک لە هەولێر(ئەربیل) 77 هەزار و 120 فەرمانبەر، لە سلێمانی 56 هەزار و 40 فەرمانبەر، لە دهۆک 48 هەزار و 297 فەرمانبەر، کەمترین فەرمانبەری سوودمەندبووش دەکەونە پارێزگای هەڵەبجە 4784 کەس ناویان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.

سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و ئامادەکردنی فۆرمی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار ئاشکراشی کرد، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 15 هەزار و 285 کەس و لە ئیدارەی ڕاپەڕین 10 هەزار و 460 کەس، لە ئیدارەی گەرمیان 15 هەزار و 941 کەس، لە زاخۆش 8700 فەرمانبەری حکومەتی هەرێم ناویان بۆ پێدانی زەوی، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم گەڕاوەتەوە.

En az 10 karakter gerekli