باڵیۆزی بەریتانیا: ڕەنگە هەندێک سوپرایزی لەناکاو لە عێراق ڕووبدات لە دەرەوەی خواستەکانی ئێمە بێت
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • باڵیۆزی بەریتانیا: ڕەنگە هەندێک سوپرایزی لەناکاو لە عێراق ڕووبدات لە دەرەوەی خواستەکانی ئێمە بێت

باڵیۆزی بەریتانیا: ڕەنگە هەندێک سوپرایزی لەناکاو لە عێراق ڕووبدات لە دەرەوەی خواستەکانی ئێمە بێت

شوبات 1, 2025 17:51
باڵیۆزی بەریتانیا: ڕەنگە هەندێک سوپرایزی لەناکاو لە عێراق ڕووبدات لە دەرەوەی خواستەکانی ئێمە بێت
0

لایک

سیاسەتمەداران و کەسایەتییە ناودارە ناوخۆیی و جیهانییەکان پێیان وایە كە عێراق لەنێو زریانی ساتی گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندایە، هاوکات تەنیا بەچاکسازی ڕیشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دەتوانێت بە سەلامەتی لێی دەربچێت.

ستیڤن هيتشن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، ڕەنگە هەندێک سوپرایزی لەناکاو لە عێراق ڕووبدات لە دەرەوەی خواستەکانی ئێمە بێت، پێدەچێت ئەو رووداوانەش هەڵقوڵاوی ناوخۆی عێراق بێت یاخود کاریگەری دەرەکی لەسەر بێت.

باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەکەوێتە نێوان ئەو وڵاتانەی کە لە بنەڕەتدا ململانێ سیاسی و ململانێ دەسەڵاتییان لە ناوچەکەدا هەیە.

ستیڤن هيتشن پێیوایە پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق گرنگی بە چارەسەکردنی کێشەکان بدەن و پێش رووداوی نەخوازراو بکەون و بەرنامەکانی چاکسازی لە وڵاتەکەیان بەزووترین کات جێبەجێ بکەن. 

En az 10 karakter gerekli