کازم فەیاز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پارتە سیاسییەکان بە هەموو جۆرێک فشار لەسەر پەرلەمان دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئەندامەکانیان دووربن لە لێپرسینەوە و کاری پەرلەمانی سڕ بکەن”.
کازم فەیاز ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرباری ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی بەشێک لە بەرپرسانی عێراقی لەسەر مێزی پەرلەمان هەیە بۆ لێپرسینەوە، بەڵام بەهۆی حزبەکانەوە پەرلەمان ناتوانێت بانگهێشتیان بکات، ئەمەش مانای پەکخستنی کاری پەرلەمانە.