به‌گوێره‌ی نووسراوێك، سه‌رۆك كۆماری عێراق مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆی له 20 ملیۆن دیناره‌وه بۆ 27 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار زیادكردووه، له‌مباره‌یه‌وه حه‌نان فه‌تلاوی پرسیاری ئاڕاسته كردووه كه پاڵپشت به چی یاسایه‌ك مووچه‌كه‌ی خۆی به‌رزكردووه‌ته‌وه؟.
حه‌نان فه‌تلاوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له نووسراوێكدا كه ڕۆژی 12ـی ئه‌م مانگه ئاڕاسته‌ی د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقی كردووه، تیایدا ده‌ڵێت، “زیادكردنی مووچه‌كه‌ت له 20 ملیۆن دیناره‌وه بۆ 27 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار پاڵپشته به چی بنه‌مایه‌كی یاسایی؟”، هاوكات داواشی كردووه وه‌ڵامه‌كه‌ی به نووسراو بدرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر دەرچوواندنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ژمارە 13ـی ساڵی 2023 کرد تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵی بە گوێرەی بڕگەکانی هەموارەکە تایبەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە.