بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە بەرواری ٢٠ی ئەم مانگەوە هەر ئۆتۆمبێلێک دوکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بەمەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی شار و دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئوتومبێلەکان بەگشتی و بارهەڵگرەکان بەتایبەتی ئەو هەنگاوەیان گرتووەتەبەر.
هاتووچۆ سەرجەم شۆفێرەکانیش ئاگادار دەکاتەوە، کە نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان دوکەڵ بکات و گازی ژەهراوی دەربکات.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمڕۆ ٩ی مانگەوە تاوەکو ٢٠ی ئەم مانگە کات دەدرێتە شۆفێران ئۆتۆمبێلەکانیان چاک بکەنەوە، بەپێچەوانەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگێرێت.
دەشڵێت، لەدای ئەو بەروارەوە هەر ئوتومبێلێک لەسەر ڕێگاوبانەکان ببینرێت و دوکەڵ بکات و گازی ژەهراوی دەربکات، راستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ و ئەفسەر و کارمەندانەوە دەستی بەسەردادەگیرێت، وەخاوەنەکەی ناچاردەکرێت بە چاکردنەوەی، بەپێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە تاوەکو چاکی دەکاتەوە.