ڕۆژی هەینی، رێكەوتی 11ـی تەمووزی 2025، سەڵاحەددین بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بە پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر و چەكدانانی رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە، پەیامێك بڵاودەكاتەوە
دەقی پەیامەكەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو:
بەناوی خودا،
ئەمڕۆ شایەتی هەنگاوێکی کردەیی بوێر بوین کە کۆمەڵێک پەکەکە چەکەکانیان داناو پەیامێکی مێژووییان نارد بۆ هەموو جیهان، کە ئامادەی هەڵگرتنی چەکی ئاشتین، بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە دەستخۆشی لە سەرکردایەتی پەکەکە ئەکەم ، هەروەک پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز سەرۆک ئەردۆغان و حکومەتەکەی ئەکەم، هەروەها سڵاو و دەستخۆشی ئاراستەی دەولەت باخچەلی و عەبدوڵا ئۆجەڵان ئەکەم، کە زۆربەی ئەم دەستکەوتە بەرهەمی بڕیارو هیمەتی ئەوانە ..
هەروەک سوپاس و پێزانینم بۆ هەرکەس و لاییەک هەیە کە بەهەر شێوەیەک هاوکاری ئەم کارە مەزنەی کردوە ..
نەفرەت لەستەمکاران و شەڕفرۆشان ،خەجاڵەتی بۆ ئەوانەی نانیان لەتێکدان و بەشەڕدانی خەڵکدایە،
سڵاو بۆ ئاشتی و زمانی گفتووگۆ ئاشتیخوازان ..
هیوادارم هەموولایەک ئاوڕنەدەنەوە لە ڕابردووی خەم و تەم ، چاویان لە قۆناغێکی نوێ و ئایندەیەکی گەش و وڵاتێکی ئارام و ناوچەیەکی پڕ لە برایەتی و یەکسانی و پێکەوەژیان بێت