ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت

نیسان 2, 2024 11:48
ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت
0

لایک

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێکی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی شوباتی 2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتەکانی کارەبا، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دابەشدەکرێت.

هەربەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ مووچەی توێژەکانی کەسوکاری شەهیدان، زیندانییە سیاسییەکان، خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ مانگی شوبات، دابەشدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا لە مانگی نیسانداین، بەڵام تا ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دیاری نەکراوە.

En az 10 karakter gerekli