“هێرشەکەی ئەمریکا حکومەتی عێراق هاندەدات کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانان بهێنێت”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “هێرشەکەی ئەمریکا حکومەتی عێراق هاندەدات کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانان بهێنێت”

“هێرشەکەی ئەمریکا حکومەتی عێراق هاندەدات کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانان بهێنێت”

شوبات 8, 2024 11:38
“هێرشەکەی ئەمریکا حکومەتی عێراق هاندەدات کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانان بهێنێت”
0

لایک

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم هێرشانە زیاتر لە پێشوو حکومەتی عێراق هاندەدات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان.

لە راگەیەندراوەکەی یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 8-2-2024) بڵاوکراوەتەوە، هاتووە “هێزەکانی ئەمریکا بەم ئۆپەراسیۆنە سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە و سەرکێشیی بە ژیانی خەڵک و گەل کردووە، لە هەمووشی ترسناکتر ئەوەیە؛ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتەواوەتی زێدەڕۆیی لە هۆکار و ئەو ئامانجانەدا دەکات کە بەهۆیانەوە لەسەر خاکەکەمانن.”

ئەو رێڕەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پێیدا تێپەڕ دەبێت بەوتەی لیوا یەحیا رەسوول، “دەبێتە هۆی ئەوەی لە هەرکاتێک زیاتر حکومەتی عێراق هەوڵی کۆتاییهێنان بە ئەرکی ئەو هاوپەیمانییە بدات، کە بووەتە هۆکارێکی ناسەقامگیریی عێراق.”

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.

 بەپێی زانیارییەکان دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی کوژراون، هاوکات حزبووڵڵای عێراقیش کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.

En az 10 karakter gerekli