قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەوڵی جدیدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان.
قاسم ئەعرەجی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی ئارامگه‌ی مام جەلال له ده‌باشان كرد و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، له‌باره‌ی كێشه‌ی ره‌وانه‌كردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه، رایگەیاند، “محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەوڵی جدیدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆدهبمەوە بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌ی له‌نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه، پێشكه‌وتنێكی زۆر و رازییبونی هه‌مو لایه‌نه‌كان هه‌یه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه، ئێمه له خاڵه‌كانی كۆتایی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر هه‌یه له هه‌مو برایان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌كات بۆ پارێزگاریكردن له وڵات و پێشێلنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه له رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه‌ی ئێران‌دا هاتووه، ئه‌وه‌یه كه هه‌مو ناوچه سنووریه‌كان له گروپه چه‌كداره‌كان پاككراونه‌ته‌وه و چۆڵكراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی دیكه و چه‌كه‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه، بڕگه‌كانی دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن كه بۆ سه‌قامگیری ته‌واوه‌تییه و سوپاس بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی رۆڵیان هه‌بوو و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بوو، هاوكاربوون بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه هه‌وڵی باش هه‌یه له سه‌قامگیری ناوچه‌كه”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاوشێوه له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كرێت، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وتی، “ئێمه رشدین له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌م بابه‌ته و توركیا دراوسێیه‌كی گرنگی ئێمه‌یه هاوشێوه‌ی ئێران، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین هیچ گروپێكی چه‌كداری له‌نێو خاكی عێراق نه‌مێنێت كه دژی ئه‌و وڵاتانه بێت و ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه به ته‌واوی دابخه‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه”.
په‌یوه‌ست به رووداوه‌كه‌ی مه‌خمور، باسی له‌وه‌كرد، “لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واوبوون و ئێستا سەرۆکوەزیران لە لێکۆڵینەوەدایە له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه”.