بەرگریی شارستانیی هەولێر: چارەنووسی خزمەتگوزارە فلیپینییەکەی نێو ماڵی پێشڕەو دزەیی دیار نییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرگریی شارستانیی هەولێر: چارەنووسی خزمەتگوزارە فلیپینییەکەی نێو ماڵی پێشڕەو دزەیی دیار نییە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: چارەنووسی خزمەتگوزارە فلیپینییەکەی نێو ماڵی پێشڕەو دزەیی دیار نییە

كانونی دووه‌م 23, 2024 12:13
بەرگریی شارستانیی هەولێر: چارەنووسی خزمەتگوزارە فلیپینییەکەی نێو ماڵی پێشڕەو دزەیی دیار نییە
0

لایک

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، کۆتایی بە پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە ماڵی شەهید پێشرەو دزەیی هێندرا و تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکە نەدۆزرایەوە.

کاربەدەستانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو ژنە خزمەتگوزارە فلیپینییەی لە ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی کاری دەکرد تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوتەوە و بێسەروشووێنە، تەنها چەند پارچەیەکی جەستەی مرۆڤ دۆزراوەتەوە و چاوەرێین پزیشکی داد دڵنیامان بکاتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، شوێنی مانەوەی ژنە فلیپینییەکە لە دەرەوەی کۆشکەکە بووە و بە تەواوەتی وێران بووە، لە کاتی بۆردوومانەکەش هاووڵاتیانی ناو ماڵەکەی پێشرەو دزەیی، بەشێکیان لە بەشی راستی کۆشکەکە بوون.

ئەوەشیان خستەڕوو، خزمەتگوزارە فلیپینییەکە و ژینەی کچی پێشڕەو دزەیی لە بەشی ناوەڕاست بوون، بەشی لای چەپی کۆشکەکش ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی پێشڕەو دزەیی تێدا بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و زیاتر لە هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دەزەیین.

En az 10 karakter gerekli