ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات و تەوەی سەرەکی کۆبوونەوەکە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری؛ لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیی سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.
ئاماژە بەوەش کراوە: بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێك لە وەزارەتەكان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوكراو بۆ فەرمانگەكان.