وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئاب 3, 2023 11:18
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق بە هیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی کێشەی مووچە و بودجە بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٣/٨/٢ ) بڕی ( ٥٩٨ ) ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠٢٣/٨/٣ ) لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراو ڕەوانەی بانکەکان دەکرێت بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە.

لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بەزیاتر لە ٩٤٠ ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دام و دەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا.

بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.

ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە ١ ترلیۆن و ٣٧٤ ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە ٩٠٦ ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە.

بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بوو ١ ترلیۆن و ١٧٤ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.

En az 10 karakter gerekli