نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا كۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا كۆبوونەوە

ئازار 2, 2024 10:51
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا كۆبوونەوە
0

لایک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆككۆماری توركیا لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا كۆبوونەوە و دەڵێن، پێویستە هاریكاریی هەمەلایەنە هەبێت بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان بە گفتوگۆ و گرتنەبەری ڕێگەی دیپلۆماسی.

سەرۆكایەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لە میانی بەشداریكردنیان لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا هاریكاریی هاوبەشی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، هەروەها دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەردوولا باسیان لە ئەگەر و لێكەوتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و پێشهاتەكانی شەڕ لە غەززە كردووە، هەروەها جەختیان لە گرنگیی هەوڵ و هاریكاریی هەمەلایەنە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان بە گفتوگۆ و دەرفەت و ڕێگە دیپلۆماسییەكان كردەوه، هەروەها مەترسییەكانی تیرۆر و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بووە.

En az 10 karakter gerekli