هاتووچۆی هەولێر دوا وادە دەداتە سەرجەم شوفێرانی ماتۆڕسكیل 
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاتووچۆی هەولێر دوا وادە دەداتە سەرجەم شوفێرانی ماتۆڕسكیل 

هاتووچۆی هەولێر دوا وادە دەداتە سەرجەم شوفێرانی ماتۆڕسكیل 

تشرینی دووه‌م 19, 2023 10:38
هاتووچۆی هەولێر دوا وادە دەداتە سەرجەم شوفێرانی ماتۆڕسكیل 
0

لایک

هاتووچۆی هەولێر بڕیاریدا سەرجەم ماتۆڕسوارەکان پابەندبکات بە بەکارهێنانی کڵاوی سەلامەتی لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا کە لە ئەمڕۆ تاکو 25 ی ئەم مانگە سەرجەم شوفێرانی ماتۆرسکیل بەهەموو جۆرەکانیەوە، ناچاربکرێن بەبەستنی کڵاوی سەرپارێزی بۆئەوەی لەکاتی پێکدادان و وەرگەڕانەکان پارێزراوبن.

ئاشکراشیکرد، هەر ماتۆرسکیلێک لەدوای ئەو بەروارە لەسەر شەقامەکان ببینرێت بێ کڵاوی سەرپارێز راستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستی بەسەردادەگیرێت.

En az 10 karakter gerekli