پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەموار دەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەموار دەکاتەوە

تشرینی دووه‌م 13, 2023 11:27
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەموار دەکاتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوەو خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای ھەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە کاتژمیر یەکی نیوەڕۆی سبەی دەستپێدەکات و پێنج بڕگە لەخۆدەگرێت. 

لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی دەدرێت.

لە بڕگەی دووەمیشدا، دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مافی مانەوەی بیانییەکان دەدرێت. 

بڕگەی سێیەمیش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەی قەرەبووی نەخۆشانی ئێچ ئای ڤی. 

ھەروەھا  لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی ھەماھەنگی نێوان حکومەتی عێراق و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی دەدرێت. 


بڕگەی کۆتاییش تەرخانکراوە بۆ خوێندنەوەی یەکەم لەسەر پێشنیازە یاسای ھەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ژمارە 31ی ساڵی 2019.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا وادەی کۆمسیۆنی باڵا و کۆمسیاران بەسەردەچێت.

دوای رووخانی رژێمی بەعسی عێراق، لە ساڵی 2004 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دامەزرا، دەستەی کۆمسیۆنەکە لە نۆ ئەندامی سەرەکی پێکهاتووە و هەر چوار ساڵ جارێک دەگۆڕدرێن.

En az 10 karakter gerekli