زانیاری نوێ لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زانیاری نوێ لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد راگەیەندرا

زانیاری نوێ لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 4, 2024 10:11
زانیاری نوێ لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد راگەیەندرا
0

لایک

شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و سێ دۆسییە لەگەڵ حكومەتی عێراق تاوتوێدەكات.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، شاندێکی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە و سێ دۆسیە لەگەڵ حكومەتی عێراق تاوتوێدەكات.

بە گوێرەی زانیارییەكان، پرسی مووچەی مووچەخۆران و جیاكردنەوەی لە پرسەكانی دیكە و هەروەها هەمواركردنەوەی یاسای بودجەش گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەرێم پێشنیاز بۆ بەغداد دەكات قەرزە چوار ترلیۆن و 700 ملیار دینارەكەی لە ئەمساڵدا لێوەرنەگیرێتەوە و داواشدەكات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

دوێنێ سێشەممە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد.

En az 10 karakter gerekli