به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 26/10/2023 كۆتارۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت.
لە راگەیەندراوێکدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە، پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چووه و رۆژانه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو بنكه‌كانی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانن و به‌رده‌وامیش له رێگه‌ی راگه‌یاندن و نووسینگه‌كانه‌وه ڕێنمایی و به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
لە راگەیەندراوەکەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتووە، “ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێم دەکەینەوە کەوا رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 26/10/2023 كۆتارۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت، بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تاوه‌كوو ئێستا ناویان تۆمارنه‌كردووه تاوه‌كوو رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و واده‌یه فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت”.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئاشکرای کردووە، ئه‌مساڵ رێككاره‌كانی حه‌ج كردن له سعوودیه پێشخراوه و هه‌موو وڵاتان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌ر له ساڵی 2024 رێككاره‌كان ته‌واو بكه‌ن و بۆیه دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی رێكخستنی ناوه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ تیروپشك ده‌بێت.