نووسینگەی راگەیاندنی حەلبووسی بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی بە مۆڵەتەکەی هێناوە و دوو رۆژ زووتر دەست بە دەوامی فەرمی دەکات و دەگەڕێتەوە سەرکارەکەی.
لە راگەیاندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویشیکردەوە، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە مۆڵەتە 15 رۆژیەکەی هێناوە و لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە وەک سەرۆکی پەرلەمان دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
ئەمە لەکاتێکدایە، 29 ی مانگی رابردوودا محەمەد حەلبووسی مۆڵەتی 15 رۆژی بەخۆی دابوو، لەماوەی ئامادەنەبوونیشی وەک سەرۆکی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـی عێراق کرا.