دانە غاز ئاسایی بوونەوەی بەرهەم هێنانی غاز لە کۆرمۆر رادەگەیێنێت

دانە غاز ئاسایی بوونەوەی بەرهەم هێنانی غاز لە کۆرمۆر رادەگەیێنێت

كانونی یه‌كه‌م 3, 2025 09:48
دانە غاز ئاسایی بوونەوەی بەرهەم هێنانی غاز لە کۆرمۆر رادەگەیێنێت
0

لایک

کۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، دوای ئەو هێرشەی لەم دواییانەدا کرایە سەر کێڵگەکە، پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە دامەزراوەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان-عێراق بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە و گەڕاوەتەوە ئاستی پێشووی.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دانە غاز لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بۆ بازاڕی ئەبو زەبی بۆ پەڕاوە داراییەکان ئاشکرای کرد، بەرهەمهێنان لە دامەزراوەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانیش گەیشتووەتەوە دۆخی ئاسایی.

کۆمپانیاکە ڕوونی کردووەتەوە، ئەم دەستپێکردنەوەیە دوای جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵ و بەهێزکراو دێت کە لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و حکومەتی ئیتیحادییەوە گیراونەتە بەر، بۆیە جێگەی خۆیەتی سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەردوو حکومەت بکرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، دانە غاز و هاوبەشەکانی جەختیان لە پابەندبوونی خۆیان کردووەتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی کارمەندان و دامەزراوەکانیان، هەروەها بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی غازی شلی نەوت (LPG) بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

En az 10 karakter gerekli